تەقینەوەی گازی سروشتی لە رووسیا: ٤ کوژراو و ٧ بریندار

بەهۆی تەقینەوەی گازی سروشتی کە لە باڵەخانەیەکی ١٠ نهۆمی لە شاری ساراتۆڤی رووسیا رووی دا، ٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ٧ کەسیش بریندار بوون.
وەزارەتی باری نائاسایی رووسیا ڕایگەیاند، تەقینەوەی گازی سروشتی لە باڵەخانەیەکی ١٠ نهۆمی لە شاری ساراتۆڤ رووی دا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاری ڕەوانەی شوێنی رووداوەکە کراوە و چوار کەس کە یەکێکیان منداڵ بوو، گیانیان لەدەستداوە و ٧ کەسیش بریندار بوون.
لێکۆڵینەوە لەبارەی رووداوەکە دەستیپێکردووە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
کەشتی ئازادی حەنزەلە کە بۆ هاوکاری بۆ غەززە بەڕێوە کەوتووە بەرەو غەززە دەچێت.
ئونروا جەختی لەوە کردەوە کە غەززییەکان کە جارێکی دیکە بەهۆی دەرکردنی زۆرەملێی رژێمی سەهیۆنی ئاوارە بوون، ئێستا هیچ شوێنێکیان نەماوە بۆ ئەوەی بچن.
وەزیرانی دەرەوەی ئێران و قەتەر رایانگەیاند کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی مسوڵمان و عەرەبی دەبێت ڕێوشوێنی خێرا و کاریگەر بۆ هاوکاری خەڵکی غەززە بگرنەبەر.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٩ هەزار و ٧٣٣ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٤ هەزار و ٤٧٧ کەس.